Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

پادکاستەی ژمارەیەکی کۆڕی زانیاری


📻سڵاو بەڕێزان و هۆگرانی ئەدەبی کوردی 📻
کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد یەکەم 🎙دەنگی 🎙خۆی لە زنجیرەی دەنگەکانی بە بۆنەی یادێک لە مامۆستا قانعەوە بڵاو کردەوە.
ئەم دەنگە بە دوو کوالیتیەوە لە بەر دەستتان دایە ۱۲۸k 🎧 و ۹۶k 🎧.
هیوا دارم کە بە رەخنە و پێشنیار بەرەو پێشمان بەرن چاوەروانی هەڵوێستەکانتانین.

دابەزاندنی کوالیتی ۱۲۸k🎧

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From هەواڵەکان

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.