Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

شێعرێکی ئه‌مین گەردیگلانی


گوڵه‌که‌م، ماڵی دڵم هێشته‌ نه‌ڕووخاوه‌ ده‌ڕۆی
بۆچی بارگه‌ی سه‌فه‌رت تێکه‌وه‌ پێچاوه‌ ده‌ڕۆی؟

بۆچی پێت وایه‌ مه‌کۆی دێوه‌زمه‌ و مۆته‌که‌یه‌؟
دڵی من زێدی فریشتانه‌ له‌خۆڕاوه‌ ده‌ڕۆی

ڕۆحی سه‌وزی غه‌زه‌لی، تۆ له‌ دڵم هه‌ڵده‌قوڵێنێ
وه‌ک هه‌ناسه‌م له‌گه‌ڵم دایی و به‌ شاراوه‌ ده‌ڕۆی

چاوه‌ڕێی زه‌رده‌خه‌نه‌ و تامه‌زرۆی “ئا”یه‌کتم
که‌چی تۆ بێ به‌زه‌یی دێی و به‌ “نا، نا”وه‌ ده‌ڕۆی

دڵ، له‌ سایه‌ی خه‌م و فرمێسکه‌وه‌ ئه‌شقی ناسی
تۆ ده‌ڵێی بۆ خه‌می من هێشته‌ نه‌گریاوه‌؛ ده‌ڕۆی
گوڵه‌که‌م، باخی دڵم پڕ له‌ شێعری ته‌ڕه‌
سه‌یره‌ پێت وایه‌ دڵم پایزه‌ لێی داوه‌، ده‌ڕۆی
“ئه‌مین گەردیگلانی”

۲ Responses “شێعرێکی ئه‌مین گەردیگلانی”

  1. pejar
    بهمن ۲۷, ۱۳۹۴ at ۱۱:۲۰

    تکایە ناوی کاک ئەمین بنووسە
    گەردیگلانی نەک گەردیلانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From شیعر

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.