Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

کورتە فیلمی ” چێرگ لە بۆکان دا “


"چێرگ لە بۆکان دا"

ئەوکەسانەی زانیاریان لە بارەی چێرگەوە نیە یان قەتیان نەدیوە ئەم کورتە فیلمە ببینن

کورتە فیلمی " چێرگ لە بۆکان دا " بە دەرهێنانی کاک محەمەد باوەردی موقەدەم

کورتە فیلمی ” چێرگ لە بۆکان دا ” بە دەرهێنانی کاک محەمەد باوەردی موقەدەم

کارێکی نوێ لە کاک محەمەد باوەردی موقەددەم.

ئەو کەسانەی فایلە پڕکوالیتەکەیان (بەکەیفیەتەکەیان) دەوێ پەیوەندی بەکەن بە بەشی پەیوەندی ئەم ماڵپەڕەیەوە یان لە سەر ئەم وشەیە کلیک بکەن تا دانلۆدی کەن.

چێرگ باڵەندەیەکی ئەفسانەیی، مل و قاچ درێژ، باڵ و دەنووک پان و تووک رەنگاڕەنگ و جنجر، چێرگ و چرگ باڵەندەیەک کە لەسەر زەوی هێلانە دەکات و تەنیا لە لەوەڕگەکان و مەزراکانی دانەوێڵەدا دەژیت.

چێرگ چەندین ساڵە کە لە ژێر چاودێری دایە، دەگوترێ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە، بەپێی ئاماری یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە، چێرگ لە لیستی سووردایە و ژمارەیان کەمترە لە ۴۰ هەزار دانە، ئەوان لە وڵاتانی رووسیا، ئیسپانیا، هەنگاریا و باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.

دەستەیەکی چێرگەکان لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، لە دەشتی سووتاو، دەشتێک بە پانایی ۱۶۰۰ دۆنم واتە ۴۰۰ هێکتار کە ساڵانە میوانداری لە ۲۰ تا ۲۵ سەر چێرگ دەکات.

دەشتی سووتاو ئێستا بە سەرەکیترین ژینگەی چێرگ لە هەموو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەندرەێت، بە دەستپێشخەری رێکخراوەی ژینگەپارێزی بۆکان و هەوڵی چالاکڤانانی ژینگەپارێزی بۆکان، یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوەی چێرگناسی ئێران لەو شارە کراوەتەوە.

چێرگ بەهۆیی راوی لە رادەبەدەر و تێکچوونی جێژینی لە مەترسی لەناوچووندایە.

One Response “کورتە فیلمی ” چێرگ لە بۆکان دا “”

  1. shorsh posti
    بهمن ۱۸, ۱۳۹۴ at ۰۷:۵۹

    zor spas brayi runak birm mamosta rzgar

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From هەواڵەکان

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.