Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

شێعرێک بۆ منداڵان/سارینا عەبدووڵڵاهی


من منداڵێکی وریام
شیرینم وێنەی زریام
ئارام و ئاگا و بەبیر
دەرس ئەخوێنم جوان و ژیر
کوردم و قارەمانم
شانازی کوردستانم
دەس لە زانین بەرنادەم
بۆ دژواری ئامادەم
لە هەر کات و هەر زەمان
تەمیسم و دلۆڤان
هاوڕێکانم وێنەی خۆم
وەک پەینجەی زانینن بۆم
کتێب ، قەڵەم ، مەدرەسە
ئەم سێ هاوڕێمە بەسە
قەد قەد بە جێم ناهێڵن
بۆ باخی ژینم بێڵن
کەس ناتوانێ لێکمان کا
وەک بەینی پائیز و با
نەداری و کەم دەسی
تەنانەت گەر بم برسی
خەیانەت لە کتێب ناکەم
دۆسیم تەکیا تێک نادەم
لە بۆ من قوتابخانە
جوانترین جێی جیهانە
تەرکی ناکەم تا ماوم
من ڕۆڵەی کوردە ناوم

سارینا عەبدووڵڵاهی

One Response “شێعرێک بۆ منداڵان/سارینا عەبدووڵڵاهی”

  1. Winter
    فروردین ۲۰, ۱۳۹۶ at ۱۶:۳۵

    درود بر شما با این شعر زیبا و لطیف که الحق در خور بارها تحسین هست، پاینده و برقرار باشید سرکار خانم سارینا عبداللهی
    یا حق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From شیعر

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.