Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

بۆ گۆڵێکی زستانی لە ماڵدا/سەعیدی نەجاڕی(ئاسۆ)


(بۆ گۆڵێکی زستانی لە ماڵدا)
ئەی گوڵە سوور و گەشە ماڵیە کەی بەفرانبار
دیاردە خوێناویەکەی بانەمەڕی کێو گوڵزار

تافی لادێمە بەتۆم هاتەوە بیر ئەوڕۆکە
دڵی بێ دەنگی غەمە هاتەوە شەرح و گوفتار

چاوم ئەو چاون ئەگەر هەرکچێ جوانی دیبا
بەقەڵەم داخی دڵی هەڵدەوە راندن ئەشعار

قەڵەمم ئەوقەڵەمن ئێستە لە دەستم گیرن
هێزی هەڵبەستی نیە غەیری لە گریە و هاوار

خەندە تۆراوە لە سەر لێو وەکوو ئازیز مردوو
نایەتە لێوی سڕم نایێ تەنانەت جارجار

ئەوگوڵەی بادی موخالیف لە دڵی دور خستم
ئێستەکەش دڵ لە فیراغی وی دەناڵێ وەک تار

کەوتمە بەر گێژ و شەپۆلی شەتی لێ‌قەوماوی
مەلێوان تۆم و کە ئێستا دەگەڕێم بۆ لێوار

“ئاسۆ”ئەم ژینە قومارێکە بەرەندەی دوانن
یانە زۆردارە کەوا زاڵە وەیاخۆ بێ عار
(بەفرانباری ۱۳۶۴)
(تەوژمی خەیاڵ)

(ئاسۆ)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From شیعر

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.