Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

دەزانم بۆ باڵندەکانی نێو قەفەز دەگرین/محەمەد باوەردی موقەدەم


دەزانم بۆ باڵندەکانی نێو قەفەز دەگرین
شاعیر:محەمەد باوەردی موقەدەم

«کە هەڵگیرسا لە نووری بادە، شەمعی حوسنی جانانە
نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە دڵ چ‌بکا»
مەحوی

لە پشت پەنجەرەش چەشنی ئێرا
تەنیا، تەنیایی‌یە گوڵم
بەردەوام شەو
لە زەوی ڕەنگەکان کوژاونەوە
ڕووناکییەکان باڵیان کشاوەتە دواوە
ڕۆژ بە تاکسییەکی شڕ لێرا دەرباز بوو
لە خاکی دڵم
هەناری تەنیایی ئاو دەدەم
کاتێک چنارەکان دەبارێن
من دەگریم
لە کەوشەکانم دەڕژێم
دیارییەکان نادیارن
ئاشناکان دیار نین
ڕەنگە ئێمە ئەوە بین وا
چاوەکانمان باڵیان گرت تا کوژانەوەی دڵێکی تر
«ئەگەرچی شەو درەنگەساقی بۆم تێکە کەمێکی تر»
بەردەوام شەو
بەڵام چرایەک بە دەستمانەوە نەماوە
لە خەیانەتی ڕووناکی‌دا
مەعریفەت بەرلەوەی مانگ بگات گەیشت
وەک هەناری تەنیایی
ئاسمان تەڕ دەکات
بێ‌خاڵ‌تر لە سێبەر
بێ‌خەیاڵ‌تر لە ئینسان
میوەی تفتی بوون ئاڵۆز ڕاکێشم دەکات
ڕاوەستاوم بە دەم پیاسەوە
لە جێ‌ژوانی سەوزی کاتژمێردا
لەجیات تۆ فەرامۆشیم هۆنییەوە بۆ شەوێک چاوەڕوانیم
بانگت ناکەم
بانگت ناکەم
ئاخر چۆن دەتوانم بانگت نەکەم
من بانگت ناکەم
لە تەنیایی شەودا من مردووە
«زیندووە قەت نامرێ تۆ»
بەردەوام شەو
ڕاتدەکێشێ
لە گومانی بوون‌دا دەژین
لە گریمانەی زیندوومان
لە ئاسمانێک پڕ لە گوڵی تەنیایی
شک مەکە لە گەڵای گومانی بوون
جۆگەلەیەک ماچ بڕژێنە هێڵە جەغزاساکانی شەو
لە سوێسنەکانی زەنگوڵ‌زەنگوڵ بارانی گوڵزاری بیابان
لە چرکەساتێک‌دا هەڵدەوەری تۆش
بۆی دەروونی پڕ لە ئاسایشی مەرگ
ئاسمان پڕ دەکات لە سەمای گەڵاکانی گەڕانەوە
سەرینی ئەم خاکە
بەردەوام ڕاتدەکێشێ
بەرەو خەوەبەردینەیەکی نەرم‌تر
لە خولیای شەوە لەدەس‌چووەکانی ژیان
بەردەوام شەو
مەرگ باڵەکانی پەپوولە دەبەستێ و
بە ئەسپی پەپوولە دێ
یاخی بووم
لە هێڵی کۆترەکانی خیابانی کۆڵانەباخی مەرگ
هەرێمی
هێور هێور مان
هێرمان، نەمان
مان تا کام هەراسانی!
ڕەنگە خوا مرۆڤەکانی خۆش‌بوێ
چونکوو وەک خۆی تەنیان
بەردەوام شەو
پەپوولەپاییزەیەکم بینی باڵەکانی هەڵوەرین لە خۆشەویستی‌دا و
چاوەکانی دانا بۆ بینینی چرای شەمەندەفەرێک
وا لە شەودا بزر بوو
کوا هاتنەوە
تەنیاکەم! مەڕۆ
بگەڕێوە گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بگەڕێوە شارەکەت
باران خوساندی پیلم
لە دەردی ئینتیزارەکەت
لادێش وەڕەز بوو
لە هاتی
نەهاتی
هاتنت گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بگەڕێوە شارەکەت

بۆکان، ژوەنی ۲۰۰۶

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From شیعر

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.