Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

شێعــریکی سالم


شێعــر:سالم

————————————
ئەگەر باوەڕ ئەکەی سەوگەند بە ئەبرووت

هیلال ئاسا چەمیدەم بۆ مەهی ڕووت

دوو سەد عوقدەم لە دڵدایە بە بێ تۆ

درۆ ناکەم بە عوقدەی چینی گیسووت

سەراسەر عەشقی تۆ بۆ من تەلەسمە

بە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت

لە کونجی بێ‌کەسی جانم بە لەب هات

بە گۆشەی لەب نشینی خاڵی هیندووت

لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت

کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت

تەنووری پڕ گڕە مێحنەت سەرای دڵ

بە گەرمی تابی شوعلەی ئاگری ڕووت

کەناری چاوی “سالم” جۆیبارە

بە سەرو و قامەتی مەوزوونی دڵجووت
🔸عەبدوڕڕەحمان بەگی ساحێبقەران(سالم)

————————————

📚فەرهەنگۆک📚

سەوگەند: سوێند

ئەبرووت: برۆی تۆ

چەمیدەم: چەماومەتەوە

عوقدە ۱: خەم و پەژارە

عوقدە ۲: گرێ

ئەفسوون: جادو

جانم بە لەب هات: گیان گەیشتە سەر لێوم
بە گۆشەی لەب نشینی خاڵی هیندووت: بە ئەو خاڵی ڕەشی هیندووتە کە لە سووچی لێوتەوە جێگەی خۆش کردووە

کەنار: تەنیشت،دەوروبەر

کانی: چاوکە، شوێن، مەکۆ

لەعل و یاقووت: لە بەردە کانزا بە نرخەکانن کە ڕەنگی ئاڵیان هەیە. لەم شێعرەدا سالمی شاعێر دەنکە دەنکەی فرمێسکە خوێنینەکەی شوبهاندووە بە لاڵ و ئاقووتە ڕەنگ ئاڵانەوە کە لە کانزای چاوییەوە بە یادی لێوی ئاڵی دولبەرەکەی دەڕژێن بە دەوروبەریدا.

مێحنەت سەرا: مەینەت سەرا،مەکۆی دەرد و مەینەت

تاب: تین و تاو

کەنار: گۆشە،شووچ

جۆیبار: جۆبار،جۆگەی پڕ ئاو

سەرو: داری سەوڵ. لێرە لەگەڵ “قامەت”دا پێکەوە مانای قەد و باڵا دەگەینن

مەمزوون: ڕێک و پێک

دڵجووت: دلخۆش کەری تۆ،هێورکەری تۆ

————————————

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

More Stories From شیعر

About ڕزگار,

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند. لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە. کتێبەکانی: ۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی ۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن . ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.