Go to ...

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on Google+کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد on YouTubeRSS Feed

ئێمە

گۆڤارێکی ئەدەبی و هونەری و نا سیاسیە لە هەولی رەخنە و گەشەپێدانی وێژەی هێژای کوردی دایە

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد پێشەنگی هەواڵ و زانیاری ئەدەبی لە کوردستان, هەواڵەکان لە سەرچاوە باوەڕ پێ کراوەکان بە شێوەیەکی تۆکمە و تەنیا لە بواری ئەدەبی دا ئەگوازێتەوە و خۆی کاری دەر کردنی هەواڵ ناکات. بەڵام بە هەست کردن بە بونی کەلێنێکی گەورە لە کوردستان بۆ بابەتی ئەدەبی سێ بەشی جیاوازی هەیە کە تایبەتن یەکەم بە وتار لە لایەن پسپۆڕان و پشت ئەستور ئەبێ بە بنەما زانستییەکان، دوهەم هەوڵ ئەدات بۆ راهێنان و فێر کردنی دڵخوازان لە بوارە ئاماژە پێ کراوەکان سێهەم بڵاو کردنەوەی شێعر و چیرۆک و بابەتی ئەدەبی بەدەست گەیشتوو لەلایان نووسەران و ئەدیبانی بەڕێزەوە
هەمیشە کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد دەوازەیەکی ئاوەڵایە بۆ وەرگرتنی بابەتەکانتان و بڵاو کردنەوەیان
کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بۆ:
١. گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری ئەدەبی
٢. فێر کردن و راهێنان لەسەر زانستی رۆژ لە بواری ئەدەبی دا
٣. فارۆمێک بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتی ئەدەبی
۴. بڵاو کردنەوەی وتاری شارەزایان لەسەر ئەدەبیات و وێژەی کوردستان و جیهان
۵. بڵاو کردنەوەی راپۆرتی تایبەت لەسەر ئەدەبی کردستان
۶. بڵاو کردنەوەی شێعر و چیرۆک و بابەتی ئەدەبی بەدەست گەیشتوو لەلایان نووسەران و ئەدیبانی بەڕێزەوە
بەهیوای ئەوەی کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بکەینە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بانکی زانیاریی وێژەی کورد!

پڕۆژەی گۆڤاری ئەلەکترۆنیکی کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا خزمەتەکانی لە باشەوە بۆ باشتر و لە باشتریشەوە بۆ باشترین بکات..

لێژنەی بەڕێوەبەردنی ئەم گۆڤارە بریتین لە:

١-محەمەد باوەردی مقەدەم

کاک محەمەد باوەردی موقەددەم ناسراو بە ڕزگار لە ۱۱ی مارسی ساڵی ۱۹۸۵ لە شێغلەری شاری‌ بۆکان لەدایکبووە‌. بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ هاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و بابەتی‌ شیعرییە ‌. لە ساڵی ۲۰۱۵ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و هاوڕێکانی “کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد”ی دامەزراند.
لە گەرمەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق و هاوکات لەگەڵ بوردوومان کردنی خەڵکی بێ دەسهەڵاتی کورد و هەر لە ئەو ڕۆژەی میخایل گۆرباچۆڤ کرا بە دوواین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کە بووە هۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت واتا لە ١١ مارسی ساڵی ١٩٨۵ زایینی دا یانی ۱۳۶۳ هەتاوی ، مانگی ڕەشەمە لە گوندی شێغلەری سەر بە شاری بۆکان هاتۆتە سەر دونیا. 
دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی لە شاری بۆکان و خوێندنی زانکۆی لە بواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە شاری ورمێ تپێەڕاندووە. لە ۲۰۱۰هەتا هێستا لە شاری بۆکان مامۆستای وانەبێژی زمانەکانی ئەلمانی و فەرەنسە و ئینگلیزیە. شاعیر و چیرۆک نووس و ڕەخنەگری ئەدەبیە و ئاشنا بە چەندین زمانی بیانیە. لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر ئەدەبیاتی کۆنی کوردیە بە تایبەت ئوستوورە و بیتەکانە . یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانی لە ساڵی ۲۰۱۰ زایینی واتا ۱۳۸۹ هەتاوی لە گۆڤاری فارسی (کوشا) دا سەبارەت بە رەخنەی ئەدەبی بڵاو بۆتەوە. یەکەم گۆڤاری کە بۆخۆی سەرنووسەر و دیزانێر بووە بریتیە لە گۆڤاری " شوناس" کە لە لایان زانکۆی ورمێوە لە ساڵی ٢٠١۴ زایینی واتا ١٣٩٣ی هەتاوی دەرچووە.
کتێبەکانی: 
۱ـ کۆمەڵەشێعری هێڵنجی ماسی 
۲ـ کۆچیرۆکی ڕەشخوێن .
ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوەم.

 

۲-فێرگەی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب

مامۆستا مستەفای ئێلخانی زادە لە دایک بووی ساڵی ۱۳۲۴ کۆچی ھەتاوی بەڕێوەبەری فێرگە ی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئدەب. ساڵیانێکی دوور و درێژە چالاکی زمانەوانی و وەرگێڕان و ئەدەبیاتی منداڵان دکا. ھێستا ئەژمارێکی زۆری کتێب لە بواری ئەدەبیات و زمانەوانی دا پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.

۳-حوسێن شێربەگی

لە ساڵی ۱۳۳۰ هەتاوی (۱۹۵۲) زایینی، مانگی ڕەشە لە شاری بۆکان هاتوومە سەر دونیا.
دوانزە ساڵەی خوێندنی قوتابخانە و ناوەندی و چوار ساڵەی مامۆستایانم هەر لە بۆکان تپێەڕاندووە.
دوو ساڵ عەسکەری (ئیجباری)م لە شاری عەجەب‌شێر بوو. لە ۱۲/۱/۱۹۷۵ هەتا ۱۲/۱۰/۲۰۰۴ لە شاری بۆکان مامۆستای قوتابخانە بووم و لە ۱۳/۱۰/۲۰۰۴دا خانەنشین کراوم.
یەکەم بەرهەمی ناو گۆڤارەکانم ساڵی ۱۹۶۸ لە گۆڤاری فارسی (جوانان)دا 
یەکەم کتێبم ۱ـ ڕۆمانی (شاربەدەر) ۱۹۹۴ نووسی و ۱۹۹۷ بڵاو بۆوە. 
کتێبەکانم: ۲ـ کۆچیرۆکی (دۆنادۆن) 
۳ـ کۆچیرۆکی (دەچمە سەر ناڵەشکێنە)
وەرگێڕان
۴ـ سەعات ۳ و ۲۲ دەقیقەی بەرەبەیان 
۵ـ ئاوێنەی جادوو
۶_ چریکەی چیرۆکی فارسی
۷_ دایە باوە کتێبم بۆ‌بخوێنوە
۸ـ چیرۆکی دوڕگەی نەناسراو
۹ـ تیۆری رۆمان (بڵاو نەبۆتەوە)
۱۰ـ چیرۆکی نوێ... (بڵاو نەبۆتەوە)
ئێستاش لە شاری بۆکان سەرقاڵی (کتێب‌بازی)م. بە خوێندنەوە و نووسین و بڵاو کردنەوە، وەک کتێب‌داری (کتێبخانە)م.

۴-حوسێن جوانشێر

ناسراوم بە پاشای باران حەزم لە شێعر ی نوێیە .

۵-سەیدیاسین قورەیشی

ژیان نامە واتا ژان نامە
لە ساڵی هه زار و سێ سە ت و وردە یه وە ک هه موو عیسانە کانی دی منیش هه ر بە مناڵی لە دایک بووم و ئێستاش هه ر مناڵم ۰ به ڵام جیاوازیم لە گه ڵ مناڵی هه ر ئە وه یه کە (ئه سباب بازی) یه کانم گه وره بوون ۰
ئه گه ر ڕاستان ئە وێ ته نیا ئە و کات و ساتانە ی ئاسه وارێک ده خوڵقێنم هه ست به هه بوون و زیندوو بوون دە که م۰
به سه ر هات خاڵ به خاڵ :
* ناو م یاسین ە شۆره تم قوڕه یشی یه ۰
خه ڵکی ڵکی بۆکان و نیشته جێی ئە و شاره م ۰له داوێنی ناڵشکێنە (حە وزە گەورە ) ی شاری مامۆستا حه سه ن زیرە کی نە مر سه ر به زنجیره چیاکانی زاگڕۆس له بنه ماڵه یه ک که دە ڵێن شیت و هاریان چاک دە کردە وه به دنیا هاتووم 
* شوغڵ: مامۆستای خانە نشین کراو .
* بارو دۆخی هونە ری : کێشانە وه ی کاریکاتۆڕ به قه را هه موو مووه کانی پێشووی سه رم ۰ هه ڵبه ت فارس گوته نی : ( کاریکاتۆڕی ته نز په هلوو)
* به شداری له پیشانگای کاریکاتۆر لە د ه ره وه : چه ند وڵاتێکی ڕۆژهه ڵاتی ئوو رووپا وه ک بێلژیک . یۆگوسلاوی پێشوو . و چە ند وڵاتێکی ڕۆژ هه ڵاتی دوور وهه ر وه ها تورکییه و ۰۰۰
* دانانی پیشانگا لە شاره کانی : بۆکان . مە هاباد ۰ ورمێ ۰ سنه۰ ته ورێز ۰ یه زد ۰ زه نجان ۰ شاری کورد۰ ئیسفه هان ۰ مه شهه د ۰ بابولسه ر ۰ که ر ه ج ۰تاران و۰۰۰۰

خۆشحاڵ دەبین لە شارەکانی کەشەوە ئەندامی چالاک وەربگرین و لە ئەم بابەتەدا هاوکاریمان بکەن.

تێبینی :

کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد ماڵپه‌ڕیەکی کوردی سه‌ر‌به‌خۆیه‌ دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی بۆپشتیوانی هیچ لایه‌نێک دانه‌مه‌زراوه و ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌هه‌رکوێ بێت. ‌هه‌مووبابه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی کوردی له‌خۆده‌گرێ وه‌ک زانستی ،کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و بابه‌تی ترکه‌ هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێبه‌ش ناکه‌ین له‌بابه‌ته‌کان

–  ئەم ماڵپەرە  هەمبەر ئەو بابەتانەی لە ماڵپەر و ویبلاگ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا به ناوی کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بڵاو دەبنەوە بەرپرسیار نیه.

–  ئەو بابەتانەی له ماڵپەری کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بڵاو دەبنەوە مەرج نیه روانگەی لێژنەی بەڕێوبەرییکۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد بێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *